zagros news agency

سەرۆكی حكوومەت بەشداریی پانێلێكی لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەكات

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، بەشداری لە  پانێلێک دەكات و قسە لەسەر تێپەڕاندنی بەربەستەكان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان دەکات.

كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11/2/2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێکی گفتوگۆدا دەکات بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاستەنگی و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان) کە لەلایەن عەبدوڵلا لوتاهـ، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتەوە بەڕێوە دەبرێت.

لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە لە دوبەی دەست بە چالاکییەکانی دەکات و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

مەسرور بارزانی، لەو لوتكەیەدا،  كۆمەڵێك دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای حکوومەتە بەشداربووەکانی لوتکەکەدا دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

یاسین