zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبویەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (76) دۆلار و (12) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 25 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (72) دۆلار و (52) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 20 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین

وەزیرێکی ئیسرائیل: ئیسرائیل لە شەڕی حەماسدا دۆڕاوە

یاسین

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان سووریا و بەحرەین دەست پێدەکەنەوه‌

سەڵاح