zagros news agency

مەسرور بارزانی: سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ڕۆلی لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەران هەبووە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 11-02-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریی لە پانێلێکی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە ئیمارات، ڕایگەیاند “ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لە هەرێمی کوردستان هەمانە، زۆر گرنگ بووە بۆ هاندانی بازرگان و وەبەرهێنەرانی بیانی تاوەکوو بێن لە هەرێمەکەمان وەبەرهێنان بکەن و کاری بازرگانیی خۆیان بکەن.

 

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە “هەوڵ دەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق چارەسەر بکەین.

 

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، لە نزیکەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت کاردەکەین تاوەکوو بەردەوامی بە چاکسازی لە پرۆژە حکوومییەکاندا بدەین لە چوارچێوەی ئەو ئەجێندا و پلانەی کە هەمانە. دەتوانم بڵێـم، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە بەدیهێنانی بەشێکی زۆری ئەو ئامانجانەی هەمانبوون، بەڵام بە دڵنیاییەوە، زۆر ماوە تاوەکوو لە داهاتوودا ئەنجامیان بدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

زمانی ئینگلیزی وەک زمانی فەرمی ئەمەریکا دەستنیشان کرا

سەڵاح

وەزیری دارایی؛ پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەكەین كە بۆ باشترکردنی سیستەمی بانکیی هەرێم بێت

یاسین

پڕۆژەی ڕێگای باعەدرێ – شێخان قۆناغی باشی بڕیوە و لایەکی قیرتاو کرا

گوران