پلاتفۆڕمی نێتفلێکس یەکەم ترەیلەری فیلمی “Without Blood” بڵاوکردەوە کە لە نووسین و دەرهێنانی ئەنجێلینا جۆلییە و ئەکتەران سەلمە حایک و دیمیان بەشیر ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
لە فیلمەکەدا سەلمە حایک ڕۆڵی نینا دەگێڕێت کە دوای کوژرانی خێزانەکەی لە شەڕێکدا بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێت. لە ترەیلەرەکەدا نینا ڕووبەڕووی کەسایەتی تیتۆ دەبێتەوە کە دیمیان بەشیر ڕۆڵەکەی دەگێڕێت و دیالۆگ لەبارەی تۆڵەکردنەوە و لێخۆشبوون دەکەن.
داستانەکە لە ڕۆمانی نووسەری ئیتالی ئالێساندرۆ باریکۆ وەرگیراوە.
سەلمە حایک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە سەرەتادا بە گێڕانی رۆڵی کارەکتەرە رازی نەبووە، بەهۆی لایەنی قورسی دەروونیی کارەکتەرە.
روونیشی کردەوە، داوای لە ئەنجێلینا جۆلی کردووە ڕۆڵەکە وەرنەگرێت چونکە دەبێت بچێتە ناو بارودۆخێکی دەروونی ئازاربەخشەوە، بەڵام دوای گفتوگۆیی درێژخایەن ئەنجێلینا جۆلی توانی سەلمە حایک رازی بکات.
سەلمە حایک دەستخۆشی لە ئەنجێلینا جۆلی کرد و ڕایگەیاند، باشترین دەرهێنەرە کە کاری لەگەڵدا کردبێت. فیلمی “Without Blood” شەشەمین فیلمی درێژە کە جۆلی دەرهێنانی بۆ دەکات دوای فیلمی “First They Killed My Father” کە لە ساڵی 2017 پێشاندرا.

