zagros news agency

ترەمپ داوای کانزا دەگمەنەکان لە کیێڤ دەکات

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەردەوامە لە وروژاندنی مشتومڕەکان بە لێدوانەکانی و دووپاتی کردەوە کە ئۆکرانیا ڕەنگە ڕۆژێک ببێتە “ڕووسی”. هەروەها داواکارییەکەی بۆ گەرەنتی لەسەر هاوکارییەکانی ئەمریکا نوێ کردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ خواستی بەدەستهێنانی کانزا دەگمەنەکان لە کیێڤ لە بەرامبەر پاڵپشتی دارایی.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: “ده‌كرێت ڕۆژێك ئۆکرانیا ببێته‌”ڕووسی”. هاوكات خواستی وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە زەوییە دەگمەنەکانی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ئەو هاوکارییانەی کە پێشکەشی کیێڤ دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەشکرکێشی ڕووسیا، دووپات کردەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز، گوتی: “دەمەوێت پارەکەمان سەلامەت بێت، چونکە سەدان ملیار دۆلار خەرج دەکەین، ڕەنگە ڕێککەوتنێک بکەن، ڕەنگە نەیکەن. ڕەنگە ڕۆژێک ڕووس بن، ڕەنگە ڕۆژێک ڕووسی نەبن”.

 

سەرۆکی کۆمارییەکان، داوای لە کیێڤ کرد بە بەهای 500 ملیار دۆلار کانزا دەگمەنەكانیان پێبده‌ن، کە بە تایبەتی لە پیشەسازی ئەلیکترۆنیدا بەکار دەهێنرێن.

 

تره‌مپ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە خێرایی دەدات. هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای ئەوە دەکات وڵاتەکەی گەرەنتی ئەمنی گرنگ لە ئەمریکا وەربگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی ئۆکرانیا لەگەڵ ڕووسیا، ئەنجامی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Instagram تایبەتمەندی بۆ ستۆریەکانی زیاد دەکات

یاسین

سبەی لە پریمەرلیگ ئەم یارییانە بەڕێوەدەچێت

یاسین

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دەکات

سەڵاح