zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆک وەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها سەرۆکی حکومەتی بانگهێشتی کوەیت کرد.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا.

دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق: ئەمریکا هێزی شەڕکەری لە عێراق نیە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی: یادی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئازادی شنگال گیانیان به‌خشی

سەڵاح

هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی تیرۆر و پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەک دەستگیر کرا

سەڵاح