zagros news agency

وتەبێژی ڤینیسیۆس ڕاستییەکانی ئۆفەرەکەی سعودیە ئاشکرا دەکات

 

وتەبێژی میدیایی ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، یاریزانی باڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕاستییەکانی ئەو ئۆفەرەی ئاشکرا کرد کە یاریزانەکە بۆ گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە لە ماوەی داهاتوودا.

زۆرێک لە هەواڵەکان ئارەزووی زۆریان لەلایەن یانەکانی خولی سعودیەوە بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.
بەڵام ئێدواردۆ پێیکسۆتۆ، وتەبێژی میدیایی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.

پێیکسۆتۆ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیمان لە خولی سعودییەوە پێنەگەیشتووە.
وتەبێژی میدیایی ئەستێرەی ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە باس لە هەڵوێستی یاریزانەکە بکات سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە و لە لێدوانێکدا دەڵێت: لە ئێستادا ناتوانم لێدوان لەسەر ئەم بابەتە بدەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری حكوومەت لە بەغدا: ئەگەر مامەڵەی سیاسی نەكرێ، مووچە هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت

یاسین

فەرەنسا داوای بەشار ئەسەد بۆ دادگایی کردن دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی دەکات

سەڵاح