پارێزگای هەولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی شوباتی 2025، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – به‌حركه، به‌ڕووی خه‌ڵك و شۆفێران.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، دواى تەواوکردنى کارەکانى قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكی (هەولێر – بەحركە )، کە بە گوژمەى (1 ملیار و 645 ملیۆن دینار) بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لە سەر بودجەى وەزارەتى شارەوانى جێبەجێکرا، ئەمرۆ پینجشەممە 2025.2.13، ئەو شەقامە بەڕووی خه‌ڵك و شوفێراندا کرایەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەو شەقامە، کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێرى پایتەخت، ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە 2 مانگ بوو، بەڵام لە بەر ئەوەى رۆژانە هاووڵاتیان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتوچۆی خەڵكى زۆر لەسەره و هەردوو شەقامی بازنەیی خێراى 150مەتریی و شەقامی بازنەیی خێراى 120 مەتریی بۆ ناو هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا زووتر تەواو کرا.