zagros news agency

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات

شەممە 15 _ 2 _ 2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و تیایدا ئەم بریار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

1 _ دەربارەی یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی هەولێر لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی شەڕ و ئاژاوەی دوای یاریەکە بڕیاردرابە:

آ _ بەپێی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ( بە ندی 13 _ تۆماری سزاکان_ جەماوەر _ خاڵی حەوتەم(ب+ج) ) ئەنجامدانی (3 یاری ) یانەی ئاکرێ بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی، پێبژاردنی بەبڕی 2000000 دووملیۆن دینار.

ب _ بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاوی دوور لەگیانی وەرزشی راگرتنی ( سەڵاح حەسەن ) یاریزانی یانەی ئاکرێ بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

2 _ دوای ئاگادار کردنەوەیان بۆ چەند جارێک بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانیان، بە هۆی هاویشتنی دەبەی ئاو و کەل و پەلی قەدەغەکراو بۆ نێو یاریگا لەلایەن هاندەرانی یانەی شێروانە دوای تەواوبوونی یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی رزگاری لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان، بریاردرا بە سزادانی یانەی شێروانە بۆ یەک یاری بەبێ هاندەر لە نێو یاریگای خۆی و پێبژاردنی بەبڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.

3 _ لە یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی بابان لە گەڕی هەشتی خولی پلەیەکی کوردستان، بە هۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان بریاردرا بە پێبژاردنی ( کەیوان قادر ) یاریزانی یانەی کۆیە بەبڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

4 _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی هەندرێن و یانەی شێروانە لە گەڕی 16ـەی خولی نایابی کوردستان، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( عادل عەلی ) راهێنەری شێروانە و ( فەرهەنگ تەها ) یاریدەدەری راهێنەری هەندرێن بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر یەکەکیان .

5 _ لە سەر راپۆرتی ناوبژیوان لە یاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی هەڵۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی پلەیەکی کوردستان بریاردرابە:

آ _ بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان بریاردرا بە پێبژاردنی ( رامیار ئەحمەد ) یاریزانی شۆرجە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ب _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بریاردرا بە پێبژاردنی ( توانا ستار ) سەرپەرشتیاری یانەی شۆرجە بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد کۆبووەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی هۆڵەندا دەکات

سەڵاح

محەمەد بەشیر بە فەرمی ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکایەتيی حکوومەتی سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین