zagros news agency

عێراق لە پێشەنگی هاوردەکارانی بەرهەمی پاقلەمەنییەکانە

کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە، پاقلەمەنی، تۆوە ڕۆنییەکان ناوچەی دەریای ناوەڕاست، ئەمڕۆ شەممە، 20-6-2026 ڕایگەیاند، قەبارەی هەناردەکردنیان لە مانگی ئایاری ڕابردوودا گەیشتووەتە 151.3 ملیۆن دۆلار، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی زیادبوونی خواست لەسەر ئەم بەرهەمانە لە چەندین بازاڕی ناوچەیی، کە عێراق یەکێکە لە دیارترینیان.
سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕوونی کردەوە، ئەدای هەناردەکردن بە ڕێژەی %4 گەشەی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو. ئەم گەشەسەندنەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست بووە لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا، بە شێوەیەک کە وڵاتانی وەک عێراق، سوودان، لیبیا و کینیا لە ڕیزی دیارترین بازاڕە بەکاربەرەکانی بەرهەمەکانی ئەم کەرتەدا بوون.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەکە، پێکهاتەی هەناردەکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
پاقلەمەنییەکان: بە بەهای 31.6 ملیۆن دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدا بووە.
بەرهەمەکانی شیرینی و پسکیت: خواست لەسەر ئەم بەرهەمە زۆرە بەتایبەتی عێراق، ژاپۆن، ڕووسیا و ئەڵمانیا.
کەرتی شەکر و بەرهەمەکانی: بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە ڕێژەی 26% تۆمارکردووە و داهاتەکەی گەیشتووەتە 21.7 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەهۆی گەشەکردنی خواست لە بازاڕەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو جۆش و خرۆشە لە بازاڕە نوێکاندا هەیە، پاڵپشتی لە پلانەکانیان دەکات بۆ فراوانکردنی مەودای هەناردەکردن لە قۆناغی داهاتوودا، لەگەڵ پاراستنی پشکی خۆیان لە بازاڕی ئەو وڵاتانەی کە کراونەتە ئامانج، کە لە پێشەنگیاندا بازاڕە هەرێمییەکان دێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سووریا پێشوازی لە سەردانی سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆی تورکیا دەکات

سەڵاح

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق له وەڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هیچ مەترسییەکی ئەمنی نییە

سەڵاح

هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەو دووشەقامەی هەولێر قەدەغە کرا

سەڵاح