ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار و پاسەوانەکانی دەستگیر کران

 

یەکشەممە، 16ـ2-2025، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، سالم ئیسماعیلی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لەگەڵ پاسەوانەکانی دەستگیر کراون، ئاماژەی بەوەش دا، دەستگیرکردنەکە لە ئەنجامی پێکدادانیان بووە لەگەڵ هێزێکی ئەمنی کە کاریان لابردنی سەرپێچییەکانی ناو بازاڕی هەراج بووە لە شاری ناسریە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، “دەستگیر کردنی ئیسماعیلی و پاسەوانەکانی، دوای ئەوە هاتووە کە لەکاتی جێبەجێکردنی هەڵمەتی لابردنی سەرپێچییەکاندا، شەڕی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کردووە و هەوڵیداوە ڕێگری لە کارەکە بکات، ئەمەش بووەتە هۆی دەستگیرکردنیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە وەزیری تەندروستییەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی تۆمار کرد

سەڵاح

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت

سەڵاح