zagros news agency

سوپای پاسداران هەواڵی دروست‌کردنی جۆر درۆنێکی نوێی بڵاو کردەوە

 

سوپای پاسدارانی ئێران درۆنێکی نوێی نمایش کرد کە بە سیستەمی ئۆپتیکی کۆنترۆڵ دەکرێت و دەتوانێت لە ئاسمان بسووڕێتەوە تاکوو ئامانجەکەی دیاری دەکات و لەنێوی دەبات.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، ئەم درۆنە هاوشێوەی درۆنی لانسێتی ڕووسی دروست کراوە و هێشتا ناوی لێ نەنراوە، بەڵام ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک توانای فڕینی دەبێت، هەروەها سێ بۆ شەش کیلۆگرام بار هەڵدەگرێت و ٤٠ کیلۆمەتریش مەودا دەبڕێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیاش ئاماژەی بە درۆنە نوێیەکەی ئێران داوە و ڕایگەیاندووە، درۆنی لانسێتی ڕووسی یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ دروست کراوە.

ئاشکراکردنی ئەم درۆنە نوێیە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەرنامەی دروستکردنی درۆنی ئێران لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و ڕووسیاوە سزا درا.

وڵاتانی خۆرئاوا بە هۆی هەناردەی درۆژ بۆ رووسیا بە مەبەستی هێرش کردن بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەم وڵاتە سەرکۆنە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پێشبینی هاتنى شەپۆڵى باران و بەفر دەکرێت

سەڵاح

ئەندامێکی په‌له‌مانی عێراق: ترلیۆنێك و 900 ملیار دیناری فرۆشی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت دیار نییه‌

سەڵاح

فازل میرانی رۆژی جیهانیی ئافرەتانی پیرۆز كرد

سەڵاح