zagros news agency

پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵا پێشوازیى لە شاندی ئیمرالی کرد

 

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.2.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵاى هەولێر، پێشوازیی لە شاندی ئیمرالی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت نیشاندا و ئومێدى خواست لەو ماوەیەى کە لە هەولێرى پایتەختن کاتەکانیان بە خۆشی بەسەرببەن، لەلایەن خۆیانەوە شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و ئەو ئارامى و ئاسایش و ئاوەدانى و سەقامگیرییەى لە شارەکەدا هەیە نیشاندا.

دواتر پارێزگارى هەولێر و شاندى میوان، چه‌ند شوێنێكى كه‌لتورى و مێژووییان له‌ سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

سەڵاح

کۆمپانیای OpenAi رکابەری ئەپی Linkedin دەکات

یاسین