zagros news agency

هایلی کالیل بە دیزاینێکی سەیر و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

نمایشکاری جلوبەرگ، هایلی کالیل، لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی (Nickelodeon Kids’ Choice Awards 2026)، بە دەرکەوتنێکی جیاواز و سەرنجڕاکێشەوە بووە جێی باسی میدیاکان و ئامادەبووان.

ئەو نمایشکارە بە عەزییەکی قەبارە گەورەی سەوزەوە لەسەر فەرشی پرتەقاڵی دەرکەوت کە بە تەواوی لە میزەڵان دروستکرابوو.

هەڵبژاردنی ئەم دیزاینە هێمایەک بوو بۆ ناسنامەی بینراوی تۆڕی (Nickelodeon)؛ رەنگە سەوزەکەی ئەو کەناڵەوە وەرگیرابوو کە بە یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی دەناسرێت، بەمەش رۆحی خۆشی، خەیاڵ و داهێنانی لە یەک دیزایندا کۆکردەوە.

ئەم دەرکەوتنە بەرهەمی داهێنانی دیزاینەری لاو، فین تۆمسن تەمەن 20 ساڵ بوو، کە بە شێوەیەکی تایبەت  بۆ کالیلی ئامادەی کردبوو.

تۆمسن پشتی بە کۆکردنەوە و جێگیرکردنی باڵۆنە سەوزەکان بە شێوەی دەستی بەستبوو، تاوەکو عەزییەکی فراوان و هاوشێوەی عەزی شازادەکان دروست بکات.

پێکهاتەی عەزییەکە لە بنەڕەتدا لەسەر شێوازی “بۆدی سوت” داڕێژرابوو کە بە باڵۆن داپۆشرابوو بۆ دروستکردنی تەنوورەیەکی بەرین و درێژ تاوەکو سەر زەوی.

بەشی سەرەوەی بە شێوەی کۆرسێ دیزاین کرابوو لەگەڵ پشتێکی کراوە کە بە قەیتانی یەکتربڕ رازێندرابووەوە، ئەمەش سیمایەکی ناسکی بە دیزاینە نائاساییەکە بەخشیبوو.

بۆ تەواوکردنی دەرکەوتنەکەشی، هایلی جانتایەکی دەستی بچووکی هەڵگرتبوو کە ئەویش هەر لە باڵۆنی سەوز دروستکرابوو.

سەرەتای هاوکاریی نێوان هایلی کالیل و فین تۆمسن دەگەڕێتەوە بۆ سەرسامبوونی هایلی بە یەکێک لە دیزاینەکانی پێشووی ئەو گەنجە، کە بریتی بوو لە عەزییەکی سووری دروستکراو لە باڵۆن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. توانای دیزاینەرەکە لە گۆڕینی ماددەیەکی سادە بۆ پارچەیەکی هونەریی فاشن، وایکرد هایلی پەیوەندیی پێوە بکات تاوەکو دیزاینێکی تایبەتی بۆ بکات کە لەگەڵ کەشی ئاهەنگەکەی خەڵاتەکانی منداڵاندا بگونجێت.

سەرەڕای قەبارە گەورەکەی و سروشتە جیاوازەکەی عەزییەکە، هایلی کالیل ئاماژەی بەوە کرد، پۆشینی عەزییەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاسوودە بووە و رێگەی پێداوە بە ئاسانی دابنیشێت و بجوڵێتەوە بەبێ ئەوەی رووبەڕووی هیچ ئاستەنگێکی گەورە ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرتووکی “ژنێک وەک دەق، کەزی وەک مانا” چاپ و بڵاوکرایەوە

ART

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌ین

یاسین

سوپای سووریا بە 17 درۆنان هێرشی کردە سەر باشووری ئیدلب

سەڵاح