ئاژانسی زاگرۆس زانیاری لهسهر رێكارهكانی ئهمهریكا بۆ دۆزینهوهی ئەنجامدەرانی هێرشی سهر باڵیۆزخانهكهیان دهخاتهروو
لیژنەی هەماهەنگیی باڵای ئەمریکا و عێراق، بۆ تاوتوێکردنی هێرشی سەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و لێپرسینەوە لە بکەرانی، کۆبوونەوە و ئهمهریكا داوای ئاشكراكردنی بكهرانی هێرشهكه دهكات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، وردەکاریی پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی باڵای هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و عێراقی بڵاو کردەوە.
بەپێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، لێژنەی ئەمەریکی و عێراقی بۆ ئاشکرا کردنی هێرشەکان دەستی بەکار کردووە، پێشوتر بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانە،لی ئەمەریکا لەبەغدا بۆ پێنجەمین جار لێژنهی تایبهت کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی رێگەکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی بۆ رێگری لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دامەزراوە و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و کارمەندەکانی لە عێراق، جگە لە تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی ئەمنی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا.
بهپێی زانیاریهكانی ئاژانسی زاگرۆس باڵیۆزخانەی ئەمریکا، داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و لێپرسینەوەی لەو کەسانە کرد، کە لە پشت هێرشەکەی 8ـی نیسانەوە بوون لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکییان کردبووە ئامانج.”

