بەو هۆیەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما :
کاریگەرى ئەم کەشە زستانیە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەک شەممە بەردەوامى دەبێت ,
لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى دابارین لە ڕۆژى پێنج شەممە پێشبینی دەکرێت .
لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفر بارینیش دەست پێ دەکات , پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرو قەزاى ناوچە شاخاوییەکان وە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت ،
لەگەڵ نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت .