zagros news agency

کەشناسی : پێشبینی هاتنى شەپۆڵى باران و بەفر دەکرێت

 

بەو هۆیەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما :

کاریگەرى ئەم کەشە زستانیە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەک شەممە بەردەوامى دەبێت ,

لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى  دابارین لە ڕۆژى پێنج شەممە پێشبینی دەکرێت .

لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفر بارینیش دەست پێ دەکات , پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەواییەکى ساردتر بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرو قەزاى ناوچە شاخاوییەکان وە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ  دەبارێت ،

لەگەڵ نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دامەزراندنی دەیان کاندیدی ترەمپی بۆ پۆستە باڵاکان پەسەند کرد

سەڵاح

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین