ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خەلیل غازی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داننانە بە هەژماری من

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، داننانە بە یاسایی بوونی پرۆژەی هەژماری من لەگەڵ هەموو ئەو بانکانەی تۆمارکراون و لە پرۆژەکە بەشدارن.

 

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو فەرمانبەرێک بەخواستی خۆی دەتوانێت بۆ بە بانکی کردنی مووچەکەی یەکێک لەو بانکانە هەڵبژێرێت، کە لە پرۆژەی هەژماری من بەشدارن، چونکە هەموو بانکەکانی نێو پرۆژەکە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەت پێدراون.

 

گوتیشی: ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی دانپێدانانێکی یاساییە بە پرۆژەی هەژماری من و پڕۆسەی بەبانکی کردن و بە ڕێککارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: بانکی ناوەندی دەستپێشخەری دەکات لە پێدانی قەرز

دڵشاد

وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردنەوە لەسەر پشووی بەهارە دەدات

یاسین

محەمەد جەواد زەریف دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێران پشتڕاست کردەوە

سەڵاح