وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ ٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.
عەلی مەعرەج، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند ئەم ئامانجە لە ڕێگەی خولی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکان بۆ پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکان بەدی دەهێنرێت.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەمەش کردووە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت و زیادکردنی داهاتەکانی وڵات لە داهاتوودا.
ئەم لێدوانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کاتێکدایە لایەنە پێوەندیدارەکان لە هەوڵی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دانە.