zagros news agency

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی لە تەقینەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب گیانیان لەدەست‌ دا

 

بەپێی چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، پاشماوەکانی شەڕ لە ناوچەیەکی گوندنشینی ئیدلیب تەقیونەتەوە و حەوت هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەرگریی مەدەنی سووریا دەڵێت، لە تەقینەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە شارۆچکەی نەیرەبی ئیدلیب ٤ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون.

بەیانی زوو میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاندبوو، پاشماوەیەکی شەڕ لە نێو ماڵێک لە شاری نەیرەبی ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و ژمارەیەک بریندار بوون، لە نێویاندا ژن و منداڵیش هەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە

سەڵاح