ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرتیلی لە چەند کەسێک وەرگرتووە و بەڵێنی دامەزراندنی پێداون

 

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی وردەكاریی گرتنی ئەفسەرێك ئاشكرا دەكات، كە لە بەرامبەر دامەزراندنی خەڵك لە وەزارەتی ناوخۆدا كاری بەرتیلخۆری بووە.

لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڵاوی كردەوە: ئەفسەری تاوانبار لە دەسەڵاتدارانی توركیا وەرگیرایەوە، ئەو كاتێك وەك ئەفسەری پزیشك، لە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری پزیشكی لە وەزارەتی ناوخۆ كاری دەكرد، بڕە پارەیەكی لە هەندێك كەس وەرگرتووە لە بەرامبەر بەڵێندان بۆ دامەزراندنیان لەوەزارەتی ناوخۆدا.”

ئاماژەی بەوەشكراوە، ئەو ئەفسەرە بە نهێنی لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراق كراوەتەوە و لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بۆ عێراق گەڕێندرایەوە.”

ئاشكراشی كردووە: “دادگا پێشتر بە غیابی بڕیارێكی لە دژی ئەو ئەفسەرە دەركردبوو، كە سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندبوو.”

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی (TRACE) كە تایبەتە بە چاودێریكردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانییەوە لە بوارەكانی دارایی و بازرگانیدا، عێراق لە پلەی 163ی جیهانیدا لە پێوەرەكانی مەترسی بەرتیلدان.

بەپێی یاسای ژمارە 111ی سزاكانی عێراق، سزای بەرتیلخۆری بەندكردنە بۆ ماوەیەك لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت‌ و غەرامەكردنیشی تێدایە، هەروەها فەرمانبەری بەرتیلخۆرلە وەزیفە لادەدرێت ونابێت لە هیچ فەرمانگەیەكی حكوومەت دابمەزرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمار كرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

سەڵاح

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: چانسی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری لە ئوردنەوە بۆ وڵاتەکەیان کەمە

یاسین