ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەستانی غازی ئێران كەرتی كارەبای عێراق دادەڕمێنێت

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی شوباتی 2025 سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی، هۆشداریی لە داڕووخانی سیستەمی کارەبای نیشتمانیی عێراق داوە، ئەمەش بە هۆكاری وەستانی غاز لە ئێرانەوە كە وێستەگەكانی كارەبای پێ بەڕێوە دەبرێ.

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەی پەرلەمانی میوانداریی وەزیری کارەبا، زیاد عەلی فەدحیل و ستافی وەزارەتی كارەبای کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم کارەبای عێراق خراونە ڕوو، كە بریتین لە زیادبوونی بار و كەمیی بەرهەمهێنان، جگە لە ڕاگرتنی هاوردەکردنی غازی ئێرانی و کاریگەرییەکانی لەسەر وێستگەكان.

شایانی باسە قەیرانی كارەبا لە عێراقدا تاكوو ئێستا بەردەوامە، لە ساڵی 2017 عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ ئێراندا كرد بۆ هاوردەكردنی 50 ملیۆن مەتر چوارگۆشە غازی ڕۆژانە بۆ ماوەی 5 ساڵ، بەڵام بەهۆی سزاكانی سەر ئێرانەوە، ئەم بڕە بۆ 8 ملیۆن مەتر چوارگۆشە دابەزیوە، ئەمەش تەنیا 9 هەزار مێگاوات كارەبای پێ بەرهەم دەهێنرێت.

بەشێك لە چاودێرانی ئابووری پێیان وایە هاوینی ئەمساڵ، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر هاوردەكردنی غازی ئێران و كەمبوونەوەی زیاتری بڕی كارەبا، عێراق دۆخێكی سەخت بەڕێ دەكا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح