له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران له راگه‌یاندراوێكدا هۆشداری تووند ده‌داته سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و تاقیگه و نۆرینگه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه ، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و نۆرینگه و تاقیگه‌كان كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن له‌و ده‌رمان و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه به‌كاری دێنن بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، نابێت خه‌ڵكانێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌ن و كاری نا یاسایی بكه‌ن و ته‌ندروستی هاوڵاتیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه ، ته‌ندروستی سۆران بۆ ڕای گشتی ئاشكراشی كردووه ،له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌كانمان هه‌ر شوێنێك به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كان دابخرێت ناو و شوێنه‌كه بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو شوێنێكی چاره‌سه‌ری به‌كاری نه‌هێنن .جگه له‌وه‌ی سزای یاسایی تووندی ئه‌و شوێنه ده‌ده‌ن .
ته‌ندروستی گشتی سۆران راشیگه‌یاندووه ، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین له‌پێناو ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتییانه ، بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كان نه‌گوازرێنه‌وه به‌هۆی خراپی ده‌رمانه به‌سه‌رچووه‌كان .