ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محه‌مه‌د شياع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سوودانی: “گفتوگۆی گرنگ کراون دەربارەی دۆسیە و بابەتەکان لە ئاستی نیشتمانیدا، هەروەها بەدواداچوون کرا بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە کەرتە جیاوازەکاندا.”
سوودانی “لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکان کرد، بە تایبەتی لەدوای تێپەڕاندنی دوایین هەموارکردنەوەی یاسای بودجە. بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بکات و ئابووریی عێراق بەهێزتر بکات.” ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جەختی “لەسەر پێویستیی خێراکردنی دەستبەکاربوونی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و دووبارە هەناردەکردنی لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە” کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیێندراوەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە “گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندیی و هاوکاری” لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی داوە، هەروەها “هەماهەنگیکردن لە هەموو بوارە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکاندا، لە چوارچێوەی پەرەپێدان و پێشکێش‌کردنی خزمەتگوزارییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری.”