ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادی کردووە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-2-2025، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا، زیادبوونی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەسەریەک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئیدارەی ئەمەریکا لە خشتەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، “تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە 8 وڵاتی گەورەوە، گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 275 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 231 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمیکردووە، کە دەکاتە 5 ملیۆن و 506 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و گەیشتووەتە 257 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، کە تەنها 46 هەزار بەرمیل بووە.”

ئیدارەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا کە “گەورەترین هاوردەکردنی نەوت بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا بووە بە ڕێژەی 3.653 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش مەکسیک دێت بە 553 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پاشان سعوودیە بە 277 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، وە ڤەنزوێلا بە 198 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

بەپێی خشتەکە، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە بەرازیلەوە 155 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لە نەیجیریا 139 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها لە ئیکوادۆر 43 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەست پێدەکات

یاسین

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح