هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گەیشتنە ڕێککەوتن و لیژنەیەک بۆ پشکنینی بۆرییەکان پێک هێنرا. و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش عێراقیش زانیاری ده‌خاته‌روو.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە “ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-02-2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست، کرا.”
نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 26 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووە و بازاڕی وزەی جیهانیش ناهاوسەنگ بووە.
دوای هه‌مواری یاسایی بودجه‌ی عێراقیش توانرا بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و بری ده‌ستحه‌قی كۆمپانیاكان له 6 دۆلاره‌وه بۆ 16 دۆلار زیاد بكرێت، به‌رانبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌بەپێی نەوتی بەردەست له‌رێگای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات، شوان كه‌لاری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پشكی پارتی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا بابه‌تی ته‌كنییه‌كه و هه‌موو رێككه‌وتنێك له‌گه‌ل عێراق كراوه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وتی له كوردستان به‌شێك بوون له رێككه‌وتنه‌كه چونكه عێراق به‌رمیلی به 6 دۆلار د‌یاریكردبوو بۆ ده‌رهێنانی به‌ڵام ئێستا دوای هه‌مواری بودجه كراوه‌ته 16 دۆلار تا ئه‌و كاته كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات“.
گوتیشی: “پاساو نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆیه دوای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی كوردستان له‌به‌غداوه دوابخرێت ده‌بێت پشكی بودجه‌ی كوردستان وه‌ك خۆی له‌به‌غداوه بێت چاوه‌روانیش ده‌كه‌ین كه له‌ماوه 10 بۆ 15 رۆژی دیكه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ساپێبكاته‌وه ئیستاش خه‌ریكین وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان و كۆمپانیای سۆمۆی عێراق له گفتووگۆدان به پشكنین و چاكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وت و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت“.
هه‌ر بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە.”
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شه‌ممه، 22ـی شوباتی 2025، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ته‌واو كراون.
پێشتریش ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری هەشت سەرچاوەی جیاوازە ئاماژەی بەوە کردبوو، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری داوەتە عێراق، بە زووترین کات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.