ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەتانیاهو: رێگە بە بوونی هێزەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام لە باشوری سوریا ناده‌ین

 

دوێنێ یەکشەممە ئیسرائیل ڕایگەیاند ڕێگە بە بوونی گروپی چەکداریی ئیسلامی هەیئەت تەحریر ئەلشام لە باشووری سوریادا نادات ، نەک تەنها ئەو هێزانە بەڵکو هەر هێزێکی دیکە کە سەر بە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا بێت، داواشی کرد باشووری سوریا لە چەک دابماڵدرێت.

لە 8 ی مانگی دوانزەدا گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشام کە پێشتر سەر بە ئەلقاعیدە بووە کۆنتڕۆڵی دیمەشقییان کرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتە دەیان ساڵەکەی بەشار ئەسەد هێنا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل هێزەکانی بجووڵێنێتە ناو ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەکەوە لە ناو سوریادا کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو وتی ئیسرائیل شوێنەکانی لەوێ دەپارێزێت وەکو ڕێوشوێنێکی بەرگری هەتاوەکو ئەو کاتەی کە پێویست بکات.

وتی ” ڕێگە نادەین هێزەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام یاخود سوپای نوێی سوریا بێنە ناو ناوچەی باشووری دیمەشقەوە. داوا دەکەین باشووری سوریا بە تەواوەتی لە چەک دابماڵدرێت، لە پارێزگاکانی قونیترە و دارا و سوەیدا.”

وتیشی ” هیچ مەترسییەک لەسەر دروزەکان لە باشووری سوریا قبووڵ ناکەین.” دروزەکان کۆمەڵگەیەکی کەمینەن لە سوریا و ئیسرائیلیشدا.

سوریا داوای کردووە ئیسرائیل هێزەکانی لە وڵاتەکەدا بکشێنێتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت جووڵەکەی ئیسرائیل بۆ هاتنە ناو خاکی سوریاوە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و داواشی کردووە هێزەکانی ئیسرائیل بکشێنەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە ئازادیی میدیادا لە پلەی 177ەمیندایە لە کوی 180 وڵاتی دونیادا تەنیا لە مانگی رابردوودا 35 رۆژنامەوان دەستگیر كراون

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

ڕاوێژکاری سوودانی: گەندەڵێ دۆخی کارەبای عێراقی خراپ کردووە

یاسین