ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکردنی ئاردی تورکیا دێت

 

ئەمڕۆ دووشەممە، مەحمود کورجان جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکارانی ئاردی گەنمی تورکیا دێت،

کورجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پشکی تورکیا لە هەناردەکردنی ئاردی گەنمی جیهانی کە بڕی 6.96 ملیار دۆلارە، دەگاتە 21.2%، بەهاکەی لە ساڵی 2023دا، یەک ملیار و 47 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەناردەی ئاردی گەنمی تورکیا لە ساڵی 2024دا یەک ملیار و 16 ملیۆن دۆلار بووە”، گوتیشی، “عێراق لەو هاوردەکردنانەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش سووریا، سۆماڵ، جیبۆتی و ڤەنزوێلا دێت”.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئاردی تورکیا، ئارن گونهان ئولسۆی، پێشبینی کردبوو کە هەناردەی ئاردی گەنمی وڵاتەکەی بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠٢٥دا 400 هەزار تۆن تێپەڕێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

کۆمپانیای Whats app چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد

یاسین

ژمارەی کوژراوانی غەززە  گەیشتە نزیکەی ٣٣ هەزار کەس

سەڵاح