zagros news agency

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد

وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو.

گوتیشی: بەوهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتە كە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانی

یاسین

نیویۆرک تایمز: دەستپێکردنەوەی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دا نزیکە

یاسین

پارێزگای هەولێر: پارچەزەوی بەسەر مووچەخۆرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

سەڵاح