zagros news agency

بەهۆی سزاكانی ترەمپەوە عێراق سێیەكی وزەی كارەبا لەدەست دەدا

 

بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرای دەكەن، بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ وەستاندنی غازی ئێران بۆ عێراق، سێیەكی وزەی كارەبا لەدەست دەچێت.

 

وەزیری کارەبای عێراق، زیاد عەلی فازڵ،  وەزیری كارەبای عێراق لە پەراوێزی دەیەمین پێشانگای وزە لە بەغدا ڕای گەیاند:”عێراق 18 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەبێ ئەوەی پشت بە غازی هاوردەی ئێران ببەستێ.”

 

هاوكات گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق پشتڕاستی كردووەتەوە عێراق نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرهەمهێنانی غاز لەدەست دەدات ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كارەبا، بۆ قەرەبووی ئەوەش کار لەسەر هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە دەکەین وەک جێگرەوەیەك بۆ غازی ئێران.”

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، لەگەڵ هاتنەسەركاری، ئەو لێخۆشبوونەی هەڵوەشاندەوە کە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز لە ئێرانەوە، بە تایبەت لەگەڵ سزا نوێیەکانی ترەمپ کە بە “فشاری زیاتر لەسەر ئێران” ناوی دەبات، لەگەڵ چەندین سزای دیكەی دارایی و سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاره‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی كه‌م ده‌بێته‌وه‌

یاسین

سەلاحەدین… داعش هێرشی كرد فەرماندەیەک و چوار سەربازی كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

سلێمانی.. به‌هۆی هه‌ڵڕشتنی له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیرا

سەڵاح