zagros news agency

لە کەرکووک سێ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ مردن و برینداربوون و بازرگانێکی کچی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکرا

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکووک بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکووک-هەولێر، هاوڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات پۆلیس کچێکیان دەستگیرکرد کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

ئەو سەرچاوەیە ڕاگەیاند، “ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەرکووک – هەولێر لە قەزای ئاڵتون کۆپری، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی نیسان و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا ڕوویدا، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانلەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون.”

هەروەها پۆلیسی کەرکووک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، “بەگوێرەی زانیاریی ئەمنیی ورد، کچێکیان دەستگیرکردووە کە ماددەی هۆشبەری بەسەر بەسەر بەکارهێنەرانی پیاو و ئافرەتدا دابەش دەکرد، بەمەش ئەو کچە ویستوویەتی گومانی هێزە ئەمنییەکان لەسەر خۆیی لا ببات.”

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، “مەفرەزەکانی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوان، دوای دانانەوەی بۆسە و بەدواداچوونیان بۆ تۆمەتبارەکە، توانیان لە ناوەڕاستی شارەکەدا دەستگیری بکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

یاسین

سەربەرز تاهر : داهاتی سلێمانی بۆ خەلكی شاری سلێمانی نیە

گوران

گفتوگۆی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی پۆلیسی کوردستان لەنێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئاژانسی UNDP بە کۆتا هات

سەڵاح