zagros news agency

ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆ دەبنەوە

ھەردوو شاندی دانوستاکاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئاستی باڵا، لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26/2/2025، ھەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەم لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆ دەبنەوە، کۆبوونەوەکەشیان درێژەپێدەری کۆبوونەوەی پێشووە لە سلێمانی.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە: لیژنە تەکنیکییەکان بنەماکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەمیان نووسیوەتەوە و ڕادەستی لیژنەی دانوستان کراوە کە ئەمە دووەم کۆبوونەوەیە لەمبارەیەوە ئەنجام دەدرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا ھەردوولا لەبارەی پێکھێنانی کابینەی دەیەم بگەنە ڕێککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپێک: نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 89 دۆلار دادەبەزێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ژمارەیەک لە نووسەران و چالاکان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە

سەڵاح