ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حكوومەتی هەرێم بڕیاری بەخشینی 100%ی بۆ قوتابیی كەسوكاری شەهیدان دەركرد

 

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە بەخشینی 100% بۆ سەرجەم قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان.

بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ سێشەممە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان واژۆی لەسەر كردووە و ئاراستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە، بڕیاردراوە بە بەخشینی 100%ی قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان (ئەهلییەكان).

بەخشینەكە خەرجی (جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك، هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان دەگرێتەوە.

هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە ئەم بەخشینە تەنیا كرێی خوێندن ناگرێتەوە، واتە قوتابییانی كەسوكاری شەهیدان لە ماوەی ساڵێكی خوێندندا خەرجی جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك، هاتوچۆ نادەن و تەنیا كرێی خوێندن دەدەن بە قوتابخانە ناحكوومییەكان.

وێنە: دەقی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەخشینەكە:-

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

سەڵاح