zagros news agency

عێراق ١٣٠ بەندکراوی ڕادەستی ئێران کردەوە

وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی دووقۆڵی لەگەڵ عێراقدا، ١٣٠ زیندانیی ئێرانی لەو وڵاتەوە گەڕێندراونەتەوە ئێران، بۆ ئەوەی پاشماوەی سزاکەیان لە چاکسازییەکانی وڵاتەکەیاندا جێبەجێ بکرێت.
ئەسغەر جەلالیان، جێگری وەزیری دادی ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە جێبەجێ کراوە و ئەم ئەم هەنگاوە لە لایەکەوە هاوکاریی زیندانییەکان دەکات بۆ ئەوەی لە چاکسازییەکانی ئێرانەوە تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بارگرانیی دارایی و دەروونی لەسەر خێزانەکانیان کەم دەکاتەوە.
جێگری وەزیری دادی ئێران دەشڵێت، وڵاتەکەی لەگەڵ ٢٩ وڵات پرۆتۆکۆڵی گواستنەوەی زیندانیی واژۆ کردووە کە ئێستا ٢٣یان لە باری جێبەجێکرندان.
ئاشکرایشی کرد، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤-وە تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ زیندانیی ئێرانی لە وڵاتانەوە گەڕێندراونەتەوە ناو ئێران و ئەو هەنگاوەش بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا لە قونەیتەرە خاڵێکی سەربازیی لە نێوان سوپای سووریا ئیسرائیلدا دانا

یاسین

خالید شلی پێشمەرگەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان لەشاری سلێمانی کرد

سەڵاح