zagros news agency

سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی وەزیران پێنج ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 3ی 2025، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران (5) ئوتومبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

زیادکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 4ی3ی2025 کاتژمێر 10ی بەیانی لە (هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات) بەڕێوە دەچێت.

هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

١دانانی چەکی پەسەندکراو بەبڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی.

٢ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

٣فرۆشتنی ئوتومبێلەکان بەشێوەی نەختینە دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیرێت.

٤کڕیار پێویستە لە ماوەی 5 ڕۆژ ئوتومبێلەکان بگوازێتەوە.

٥دەتوانن ئۆتومبێلەکان لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە لە شوێنی ئاماژەپێکراو ببینن.

٦وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە بە زیاد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

دکتۆر عومەر نورەدینی: سیاسەتی ئێران لە سیاسەتی مووشەک بارانکردنی کوردستان گۆراوە بۆ سیاسەتی گوڵ بارانکرد

دڵشاد

ئاژانسی زاگرۆس..سعودیه‌ و ئه‌رده‌ن و ئیمارات له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر په‌یامێك هۆشداری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

سەڵاح