ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زمانی ئینگلیزی وەک زمانی فەرمی ئەمەریکا دەستنیشان کرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بە فەرمی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی فەرمی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد، فەرمانەکەش ڕۆژی شەممە دەرچووە.
فەرمانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، زمانێکی نیشتمانی دیاریکراو بۆ کۆمەڵگایەکی یەکگرتوو پێویستە، کە هاووڵاتیان بتوانن بەشێوەیەکی کاریگەرانەتر گفتوگۆ بکەن و بەشداربن لە ژیانی ئەمەریکادا.
سیاسەتەکە، هانی کۆچبەرانی نوێ دەدات بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، ئەمەش توانای تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەمەریکیدا بەرز دەکاتەوە، بەشداریی لە دەرفەتە ئابوورییەکان و نەریتە نەتەوەییەکان بەهێزتر دەکات، ئەم فەرمانە دان بە مێژووی دەوڵەمەندی فرە زمانی وڵاتەکەدا دەنێت، بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە یەک زمانی فەرمی بەها نیشتمانییە هاوبەشەکان بەهێزتر دەکات.
وەک بەشێک لە جێبەجێکردنەکە، فەرمانی جێبەجێکردنی ژمارە 13166 هەڵدەوەشێنێتەوە کە لە ساڵی 2000 دەرچووە، بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، بۆ ئەو کەسانەی کە توانای زمانی ئینگلیزییان سنووردارە، بەڵام ڕوونی دەکاتەوە کە دەزگاکانی حکوومەت ناچار نین خزمەتگوزارییەکان بە زمانەکانی دیکە پێشکەش بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندیەکی سەربازی: ئیسرائیل لە وڵامدانەوەی ئێران تۆقیوە

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من کۆدەبێتەوە

یاسین