zagros news agency

ناساندنی كتێبی جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا بەرێوەچوو

 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان مەراسیمی ناساندنی كتێبی شەشەمی بازنەی گفتوگۆ بەناونیشانی ” جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا” لە هۆڵی بەش بەرێوەچوو.

لەم ڕیوڕەسمەدا كە بەرێزان د.هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەگڤان هالۆ ، د. نوری عوسمان ، ئومێد خۆشناو ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و، تەواوی بەرێزانی بەشداربووی هەر شەش ئەڵقەی وەرزی شەشەمی بازنەی گفتوگۆ و ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوێنەری حزبە سیاسیەكان و مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئیسلامی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان ئامادەبوون ، لە دەسپێكی ئەم مەراسیمەدا ، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردوو و ،جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بازنەی گفتوگۆ وەك ئۆرگانێكی سەربەخۆی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن، ئەو پەیامە راستگۆیەی پارتی و رێبازی بارزانی تەرجەمە دەكات كە ئامانجی ئەوەیە وەك ڕایەڵەیەك جیاوازییە سیاسیی و نەتەوەیی و ئاینیەكانی ئەم نیشتمانە پێكەوە كۆبكاتەوە، دوای ئەم ووتەیە و، هەر لەم مەراسیمەدا پانێڵێك بۆ سیاسەتمەداری ناسراوی گەلەكەمان د.كاوە مەحمود بەناونیشانی ” جینالۆجیای ناسنامە” رێكخرابوو و ، لەم پەنێڵەدا بەرێزیان جەختی لەسەر گرنگی ڕەسەنایەتی ناسنامە كردەوە كە توخمە جیاوازەكانی لە قۆناخی مۆدێرنەدا دەبنە چوارچێوەیەك بۆ پێناسەكردنەوەی نەتەوە و ، لەمەش زیاتر باسی لەو وەرچەرخانە ئەرێنیە كردوەوە كە لە ئێستا گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان بەیەك دەنگ جەخت لەسەر كوردبوونی خۆیان دەكەنەوە و هەموویان پێكەوە دەڵێن ” كوردین ئێمە” ، ئەم وەرچەرخانە لەسەر پرۆسەی سیاسیی كوردستانیش بە جۆرێكی دیكە خۆی بەرجەستە كردۆتەوە كە دەبیین سەرۆك بارزانی وەك رابەر و مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان رۆڵێكی كاریگەر لەسەر پرسی دۆزی كورد لە هەر چوار پارچە ڕاڤە دەكات و ، سەبارەت بەو بەوەرچەرخانە دیپلۆماتیەی لەسەر ئاستی دیدار و كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیشن لە هەفتەی رابردوو بینمان ، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەمەش ئاماژەیەك بۆ ئەوەی دۆزی كورد لەسەر ئاستی بەرەو پێشەوەچوونی گەورەی بەخۆیەوە بینیووەو، دواتریش بەشێك لە ئامادەبووانی ئەم پەنێڵە بە پرسیار و تێچێنەكانیان گفتوگۆكەیان دەوڵەمەندتر كرد و ، دوای كۆتایهاتنی ئەم پەنێڵە رێزنامەی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەخشرایە پەنێڵست و بەرێوەبەری پانێڵێكە و تەواوی بەرێزانی بەشداربووی گفتوگۆكانی وەزری شەشەم و ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژران

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵلا کۆدەبێتەوە

یاسین

دۆسیەی ئه‌ندازیاره‌ كوژراوه‌كه‌ى عێراق گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەڵاح