zagros news agency

قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە تاران

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق و بە بەشداریی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنی ئەمنی و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی سنوورەکان تاوتوێ کرا.
بەگوێرەی تەسنیم گرینگترین ئامانجی ئەم سەفەرە واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێرانە.بەگوێرەی تەسنیم گرینگترین ئامانجی ئەم سەفەرە واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

سەڵاح

‎فشاری سیاسی و دارایی لەسەر ئەنجومەنی ترامپ زیاد دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی شەڕی ئێران

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین