ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا كەوتە حاڵەتی ئامادەباشیی و ڕەنگە كارەسات ڕوو بدات

 

سەرجەم لایەنە فریاگوزارییەكان لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ پێشگرتن بە زیانەكانی لافاو، كەوتنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

بەرپرسانی بەغدا، هۆشدارییان دا، لەوەی ئەمڕۆ هەموو تیمە فریاگوزارییەكان بكەونە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارانە زۆرەی پێشبینی دەكرێ ببارێ و لافاوی بەهێز و بەخوڕ دروست بكات.

داوا لە تیمەكانی شارەوانی كراوە، بە زووترین كات ڕێوشوێنە پێویستەكان بگرنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلەبارانەی چاوەڕوان دەكرێ بەغدای پایتەختی عێراق بگرێتەوە و حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی ڕابگەیەنن.

ئەمینداری بەغدا ڕایگەیاندووە كە پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن و ئاوەڕۆكان خاوێن بكرێنەوە و پێش بارانەكە هەموو كارەكانی پێشگرتن لە زیانەكان، تەواو كرابن.

بەپێی پێشبینییەكان، بەرپرسانی ئیداریی بەغدا ناتوانن بەسەر ئەو لافاوەی ئەمڕۆدا زاڵ بن، بەو پێیەی ئەمڕۆ نزیكەی 35 تا 40 ملم باران لە بەغدا دەبارێ، لە كاتێكدا ئاوەڕۆكانی ئەو شارە بەرگەی 24 ملم باران دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرئیل هێرشی كرده‌ سه‌ر لوبنان ١٦ کەس کوژران

سەڵاح

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

یاسین

ئەرکی یونامی له‌ عێراق بۆ دوایین جار درێژكرایه‌وه‌

سەڵاح