zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (71) دۆلار و (12) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 49 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 26 سەنت دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی یانەی هەولێر سزادرا

یاسین

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت؛ پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان

سەڵاح