zagros news agency

کاندیدێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا داوای ترەمپی ڕەت کردەوە

رۆبێرت کەنەدی کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا داوای دۆناڵد ترەمپی بۆ کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی رەت کردەوە.
رۆژنامەی پۆلیتیکۆ بڵاوی‌کردەوە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆمارییەکان لەگەڵ رۆبێرت کەنەدی جونیەر کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کۆبووەوە.
ترەمپ داوای لە کەنەدی کردووە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی بکشێتەوە و پشتیوانی لە کاندیدی کۆمارییەکان بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، بەڵام کەنەدی رەتیکردووەتەوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی بمێنێتەوە.
کەنەدی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ بۆ یەکێتیی و یەکگرتوویی نیشتمانیی بووە، چاویشی لەوەیە لەسەر هەمان پرس لەگەڵ دیموکراتەکان کۆبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ ماوه‌ی ساڵێك سه‌گ 50 هەزار عێراقی گه‌ستووه‌

سەڵاح

ڕووسیا ١٢٠٠ تەرمی دیکەی ڕادەستی ئۆکراینا کرد

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات

سەڵاح