zagros news agency

سەرۆک بارزانی: ڕاپەرین پەیامێکی ڕوون بوو کە گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت

 

 

سەرۆک بارزانی ساڵیادی ڕاپەرینی گەلی کوردستان پیرۆز دەکات و جەخت دەکاتەوە “ڕاپەرین پەیامێکی ڕوون بوو کە سەرباری زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت.”

 

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.
ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و یەكڕیزیی لایەنەكانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا ڕاپەڕین هاتەدی و سەركەوتنی بەدەست هێنا. ڕاپەڕین لە دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر، پەیامێکی ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت. ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی سەلماند كە داگیركاری و ستەم چەندە بەهێزیش بن، سەرئەنجام هەر كۆتایی دێت و ئەوە ئیرادە و هێزی گەلی كوردستانە كە براوە دەبێت.
لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لە بەها پیرۆزەكانی ڕاپەڕین و پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە. سڵاو بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستان دەنێرین، کە بە خوێنی پاكیان ئازادی و سەربەستیان بۆ گەلەكەمان هێنایە دی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان ده‌كات

یاسین