zagros news agency

لە دەرعا سێ ئەندامی هەواڵگری ڕژێمی پێشووی سووریا کوژران

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5-3-2025، لە شارۆچکەی سەنمین لە پارێزگای دەرعا، سێ کەس کە لە هەواڵگری ڕژێمی پێشوو کاریان دەکرد، کوژران.
تۆڕی هەواڵی دەرعا 24، بڵاوی کردەوە، ئەو سێ گەنجە ناویان ‘ئوسامە محەممەد عەتمە، ناسراوە بە “ئالاوتس”، نور جومعە و عەلی عیماد، هاوکات سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کەیەکێکان منداڵ بووە و لەشوێنی ڕووداوەکەدا بوون.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو سێ کەسەی کوژراون لە چوارچێوەی گرووپ کاریان کردووە بە سەرۆکایەتی “موحسین حەمید”، کە پێشتر سەر بە لقی ئاسایشی سەربازی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد بووە و تێوەگلاون لە پێکدادانە چەکدارییەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەی سەنمین لە پارێزگای دەرعا، سێ کەسیان کوشتووە و سێ دیکەشیان بریندار کردووە کە یەکێک لە بریندارەکان منداڵە.
ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سێ کەسەی کوژراون لە هۆبەی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی ئەسەد کاریان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی سۆران: ئەو دەنگۆیەی باس لە پێدانی 10٪ـی پارەی سزاکان بە کارمەندانی هاتوچۆ دەکات دوورە لە ڕاستییەوە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج کرد

یاسین

سامسۆنگ یەکەمین چیپسێتی ٢ نانۆمەتری نمایش کرد

یاسین