بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا نزیکەی 90 هەزار ماڵ و کۆمپانیا کارەبای بێ پچڕانیان هەیە، لەوانەش یەکەم گەڕەکەکانی سلێمانی کە لە هەفتەی رابردووەوە ئەم پڕۆژەیان پێگەیشتووە.
پرۆگرامی ڕووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێن دەدات تا کۆتایی ساڵی 2026 هەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری. سەرۆک وەزیران لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا پڕۆژەکەی ڕاگەیاند.
بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە نزیکەی 400 موەلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر کوژێنراونەتەوە.
کاریگەریی کوژاندنەوەی ئەو 400 موەلیدە ئەهلییە لەسەر ژینگە، هاوشێوەی نەهێشتنی 60 هەزار بارهەڵگرە لەسەر شەقامەکان.