zagros news agency

ئیدارەی ترەمپ پارەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ڕاگرت کە یارمەتی 13 وڵاتی هەژار دەدات

 

ئەمەریکا پارەی تەرخانکراوی بۆ پرۆگرامی فریاگوزاریی سەر بە ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگرت، کە یارمەتی ملیۆنان کەسی هەژار لە ‘ئەفغانستان، سووریا و یەمەن و 11 وڵاتی دیکەی’ دەدات، کە زەینەی ئەو وڵاتانە بەدەست ململانێکانەوە گیرۆدەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی کە گەورەترین ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە کە یارمەتییە خۆراکییەکان پێشکەش دەکات، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، داوای لە ئەمەریکا کردووە کە بڕینی ئەو بڕە پارەیە پێچەوانە بکاتەوە و بەردەوام بێت.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ بڵاوی کردووەتەوە، “ئەم بڕیارە وەکوو سزای لەسێدارەدانە بۆ ملیۆنان کەس کە ڕووبەڕووی برسێتی توند دەبنەوە.”

پرۆگرامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە  پشتیوانییەکانی بۆ ئەم ڕێکخراوە،  کە ژیانی هەزاران کەس ڕزگار دەکات، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەمەریکا و خێرخوازانی دیکە دەربڕی بۆ بەشدارییەکانی پێشوویان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی هەولێر یاری هەیە

یاسین

دەستگیر کردنی پێنج تۆمەتبار کە(سێ) تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە

یاسین

رێگەیەکی سەرەکی لە گەرمیان قیرتاو دەکرێت

یاسین