نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (60) دۆلار و (49) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (57) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 45 سەنت دابەزیوە.

