zagros news agency

دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 3-11-2025، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تاوانبار دەرکرد کە لە بەغدا 198 کیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تاوانباردا سەپاند، کە 102 کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن و 96 کیلۆ حەشیشیان پێبووە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی 27-یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ـی ساڵی 2017 و بە ئاماژەدان بە ماددەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان سەبارەت بە هاوبەشیکردن لە دژی ئەوان دەرچووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی وەبەرهێنان: ئەمساڵ بە سەرمایەی ملیارێك و 254 ملیۆن دۆلار پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە

یاسین

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل دەگەینمه رێککەوتن

یاسین

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت

سەڵاح