جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/4/2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسنامەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بەڕێز کرمانج عیزەت سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.”
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: “خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.”

