zagros news agency

ئەمەریکا.. زیاتر لە 700 کەس تووشی نەخۆشی سورێژە بوون

تاوەکوو ڕۆژی هەینی، 11ـی نیسانی 2025، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشی سورێژە لە ئەمەریکا 700 کەسی تێپەڕاند، بەمەش ئێستا ئەو نەخۆشییە لە پێنج ویلایەتی ئەمەریکا بەربڵاوە، کە تەنیا لە ویلایەتی تەکساس ڕێژەی حاڵەتەکانی گەیشتووەتە 60 حاڵەت و سێیەم حاڵەتی مردنی پەیوەست بە سورێژە ڕاگەیەندرا.
ڕۆبەرت کێنێدی، وەزیری تەندروستی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حاڵەتەکانی سورێژە لە سەرانسەری وڵاتدا بەرزدەبنەوە، بەڵام هێشتا ڤایرۆسەکە لەنێو ئەوکەسانە بەربڵاوە کە نەکوتراون. ئاماژەی بەوەش کرد، سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا، تیمێکیان لە ڕۆژئاوای تێکساس جێگیر کردووە.
ئەمساڵ دووهێندەی پارساڵ تووشبوون بە نەخۆشی سورێژە لە ئەمەریکا تۆمار کراوە، زۆرینەی ئەو حاڵەتانەش لە ویلایەتی تێکساس تۆمارکراون کە 541 حاڵەتە.
هەر بەگوێرەی تۆمارەکان دوو قوتابی قوتابخانەی بنەڕەتی لە ویلایەتی تێکساس کە کوتانیان نەکردووە، بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان سپاردووە، ئەمەش وایکردووە وەزیری تەندروستی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو سەردانی ناوچەکە بکات. هەروەها کەسێکی دیکەی مێرمنداڵ لە نیومەکسکۆ بە نەخۆشی سورێژە گیانی سپاردووە.
ئەو ویلایەتانەی دیکە کە نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، بریتین، لە نیو مەکسیکۆ، ئیندیانا، کانزاس، ئۆهایۆ و ئۆکلاهۆما.
نەخۆشی سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە و لە ڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە، کاتێک کەسێکی تووشبوو هەناسە دەدات یان پژمین یان کۆکە دەکات، بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە. هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی ڤاکسینەوە ڕێگەی لێبگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

تورکیا: شه‌ش چەکدارای پەکەکەمان لە سنووری هەرێمی کوردستان کوشت

سەڵاح

ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرشی کرد سەر سووریا

یاسین