zagros news agency

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-4-2025

کەش/ کەشى ئەمڕۆى ناوچەکەمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى  سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک .

خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند  دەبێت ( 10 – 15 ) کم/س .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە  .

مەوداى بینین / 8-10 کم /س

 

 

 

سبەی دووشەممە  14-4-2025

کەش/سبەى ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێ کات لە ناوچە جیاجیاکانى  سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان سنوورى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ هەورە تریشقە لە کاتى باران وە ئەگەرى کەمێک نمە باران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ,پاشان هاتنى شەپۆڵێکى باران بۆ سەر ناوچەکەمان لە کاتەکانى درەنگانى شەوى دووشەممه‌.

خێراى با / مامناوەند بۆ چالاک دەبێت ( 15 -35 ) کم/س .

ئاراستەی با / لە گۆڕاندا دەبێت.

پلەکانی گەرما/لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى  بەڵام لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو کرکووک بەرزدەبێتەوە .

مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :  20 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  26 پلەى سیلیزى

سۆران : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى /بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامى 60 مەترى گەڕەکی فەرمانبەران بەسەرکرایه‌وه‌

سەڵاح

‎داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

گوران

لە توركیا ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح